تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی بۆسەر بنکەی ئەمنیەتی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ

بە قسەی بەرپرسێکی ئەمنیەتی عێراق ، بنکەی ئەمنیەتی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ درایە بەر پەلاماری موشەکی کە یەکەمین پەلامار لە چەشنی خۆی دوای ئازاد کرانی موسڵ لە چنگ داگیر کرانی داعشە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، " عەبدولهادی کەریم ئەلحەدیدی" لە هێزە کانی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئاناتولی تورکیا وتی: تاقمێکی چەکدارکە سواری ترۆمبێلێک بوون بەیانی ئەمڕٶ شەممە بە پێنج موشەکی بنکەیی ئەمنیەتی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی وپۆلیسی خۆجیی لە ناوچەی کوکجلی لە ڕٶژهەڵاتی موسڵ یان دایە بەر دەسڕێژ وپاشان هەڵاتن. ئەلحەدیدی وتی: ئەگەرچی ئەم پەلامارە نەبووە هۆی کوژرانی هێزە کانی ئەمنیەتی کە لەبنکە ئامادەبوون ، بەڵام زیانی مادی لە بیناکان وبڕیک لە ترۆمبێلەکانی پارک کراو لە حەوشەکەی ئەوێ دا. ترۆریستەکانی داعش دوای تەحموڵی شکستی پەیتا پەیتا لەبەرانبەر هێزەکانی عێڕاقی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە فرەتر لە ڕابردوو ڕویان هێناوە لە پەلامارەکانی ترۆریستی. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە، ئەرکانی پڕۆپاگەندەی شەڕی فەرماندەیی هاوبەشی سەربازی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : یەکێ لە تاوانبارانی سەرەکی جەنایەتی ژوئەنی دووهەزارو چواردە بەناوبانگ بە جەنایەتی سپایکر لە پاریزگەی ئەنباری ئەم وڵاتە دەسگیر کران. جەنایەتی سپایکر لە ژوئەنی دووهەزارو چواردە ڕووی دا ولەئەنجامی دا تاقمی ترۆریستی داعش هەزارو حەفتسەد کەس لە فیربووانی زانستگەی ئاسمانی عێراق بە شێوی نالەبار لە تەکریت ، ناوەندی پارێزگەی سەلاحەدینی کوشت. دەوڵەتی عێراق هەتا ئێستاکە ژمارەیەک لە تاوانبارانی دۆسیەی جەنایەتی سپایکر ی دەسگیر کردووە ولە بیست وسێ ژانێڤەری ئەمساڵ سی ویەک کەس لە مەحکومان وتاوانبارانی دۆسیەکەی ئیعدام کردووە.

سەرپەیڤ