تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 21:01 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ هەڵکردنی ئاڵای ئەو وڵاتە لە کەرکووک

سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی دا ئاڵای ئەو وڵاتە لە کەرکووک هەڵبکرێت .

بە گوێرەی   ڕاپوڕتی ئەلعالەم  حەیدەر عیبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ دووشەمە  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند  ئاڵای نیشتمانی ئەو وڵاتە دەبێ بەسەر دامەزراوە دەوڵەتیەکانی  پارێزگای کەرکووک  و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر  و لە ژێر کونتڕوڵی کوردەکان هەڵبکرێت . هێزە ئێراقیەکان ئەمڕۆ  لە درێژەی  پێشڕەوی خۆیان چوونە ناو شاری کەرکووک . یەکێک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوتی  ئێراقیش ڕایگەیاند هێزەکانی ئێراقی لە داهاتووی نزیک دا  هەموو کێڵگە نەوتیەکانی پارێزگای کەرکووکیش کونتڕۆڵ دەکەن  و ئوپراسیونی  کەڵک وەرگرتن لەو کێڵگەگەلە لە داهاتووی  زور نزیک دا دەس پێ دەکرێت .  ئەو چاڵە نەوتیانە لە کاتی  پەلاماری داعش لە ژوئەنی 2014 لە کونتڕۆڵی هێزە ئێراقیەکان دەرهاتبوو  و دوای زەبرگەلێک کە لەو تاقمە تێڕۆڕیستیە کەوت هێزەکانی پێشمەرگەی کورد کونتڕوڵیان گرتە دەست . سەرچاوە هەواڵیەکانی  ئێراقیش ڕایانگەیاند  پارتە کوردەکان نووسینگە و ناوەندەکانی خۆیان لە شاری مەند ه لی لە ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای  دیالە لە ڕۆژهەڵاتی  ئێراقیان چۆڵ کرد .

سەرپەیڤ