تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 11:41 Asia/Tehran
  •  گەییشتنی هێزە عێراقییەکان بە شاری شەنگاڵ

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لە ناوچەکانی باکووری، هێزەکانی عێراقی بەیانی ئەمڕۆ (سێ شەممە) گەییشتنە شاری شەنگاڵ .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کەناڵی کوردی سەحەر؛ بەیانی ئەمڕۆ  یەکەکانی سوپای عێراق بە رۆیستن بۆ شاری شەنگاڵ، باکووری عێراق، ئەو شارەیان گرتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان .

 شەنگالیش بە بی خۆراگری هیزەکانی پێشمەرگە، خۆی دایە دەست هێزەکانی عێراقی.

 هەر لەم حالە دا ؛ دوا بە دوای کۆنتڕۆڵی شاری کەرکووک لە لایەن هێزەکانی عێراقی ، " حەیدەر عەبادی"  سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سوپای ئەو وڵاتە فەرمانی داوە گیان و ماڵی خەڵکی ئەو شارە بپارێزن.  هەروەها پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند فەرمانگەکان و ڕێکخراوەکانی کەرکووک ڕۆژی شی شەممە درێژە ئەدەن بەچالاکی خۆیان.

 هەواڵێکی دیکە ئەوەیەکە، دوا بە دوای گۆڕانکارییەکانی رۆژی رابردووی کەرکووک، ناکۆکیی تووند لە نێوان دوو پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی ڕووی داوە . هەر دوو لایەن یەکتری تۆمەتبار بە خەیانەت دەکەن .

کۆپرسی پڕ هەراو هوریای ئەم دوایەی هەرێمی کوردستانی عێراق   کە بەرەو ڕووی نەیاریەتی ڕیکخراوی نەتەوەکان،کۆمەڵگەی جیهانی و نەیاریەتی وڵاتانی دراوسێ بوو و تەنیا لاگری ئەو ڕژیمی زایۆنی بوو؛ ئەو ناوچەیەی بەرەو ڕووی قەیران کردووە .  کارناسان، ڕژیمی زایۆنی وەک هۆکاری سەرەکی  ئەو ڕەوشە و ئاوارە بوونی خەڵکی لە باکووری عێراق دەزانن. هەر لەم حالە دا ؛بزوتنەوەی گۆڕان کە لە نەیارانی بەڕێوە چوونی کۆپرسی پڕهەراو هوریا بوو، خوازیاری لە سەرکار کشانەوەی دەوڵەتی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقاڵی لەو ناوچەیە دا بووە .

سەرپەیڤ