تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 18:32 Asia/Tehran
  • مەلا بەختیار : هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ مەترسی بە دی هاتنی  کەلێن و شەڕی ناوخۆیی

یەکێک لە ڕێبەرانی پلە بەرزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە مەترسی بە دی هاتنی کەلێن و شەڕی ناوخویی لە باکووری ئێراق وشداری دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فارس " مەلا بەختیار " یەکێک لە ڕێبەرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند  کە ناکۆکی و کێشەی ناوخۆیی  دەبێتە هۆی  بە دی هاتنی کەلێن لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق هەر ئەو پرسگەلەی وا  لە ساڵانی دەیەی  نەوەد ڕووی دا  و بووە هۆی  چوون بەرەو زەلکاوی شەڕی ناوخۆیی . مەلا بەختیار لە کۆڕی پەیامنێراندا   وتی هەموو   پارتە سیاسیەکان بەرپرسی بەڕێوە چوونی  کۆپرسی جیابوونەوە دەبێ بەرپرسی  بە دی هاتنی  ئەم دۆخە لە باکووری  ئێراقە کە مەترسیەکی گەورە دێتە  ئەژمار بگرنە ئەستۆ . مەلا بەختیار  وتیشی :  لە دانیشتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی و یەکگرتووی  ئیسلامی  جەختم کرد لە سەر  پێویستی قەبووڵکرانی گەڵاڵەی  داهێنەرانەی   جێنشینی   پێشنیارکراو لە لایەن  ئەمریکا و ئینگلیز  .وڵاتانی ناوچە  ئەنجومەنی ئاسایش  و بەغدا  و خوازیاری   وتووێژی بە بڕ و بەرپرسانە  بوون لە گەڵ بەغدا . ئەو وتەگەلە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە  هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەمە باسی کرد لە دەسپێکی  وتووێژەکان بۆ پێکهێنانی  دەوڵەتی ئینتقاڵی لە و ناوچە دا و  ڕایگەیاند کە  بەرپرسایەتی  ئەو دەوڵەتە  تەنیا  پاوەجێی کردنی  بارودۆخ و باشتر کردنەوەی  دۆخی گوزەرانی شاروومەندان  و  ئەنجام دانی وتووێژی  بە بڕ و ڕوون لە گەڵ بەغدایە . ڕەێبوار ڕەشید   وتەبێژی ئەو هاوپەیمانیە لە وتووێژ لە گەڵ ئەلسومریە نیوز   ڕایگەیاند  کە هاوپەیمانی  دیموکراسی و دادپەروەری بزوتنەوەی گوڕان و کۆمەلی ئیسلامی لە گەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی  ئینتقالی لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق ڕازین و بیروڕاگۆڕینەوەکان لە نوێان سێ لایەنی ناوبراو بۆ بەدی هاتنی ئەو بابەتە بەردەوامە .