تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 08:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر هەڵوەشانی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق

بزووتنەوەی گۆڕان ، خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بزووتنەوەی گۆڕان رۆژی یەکشەممە دوای دانیشتنێک لە شاری سلێمانی  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵوەشێ تا قەیرانی ئێستا لەم ناوچەیە کۆتایی بێت .

بزووتنەوەی گۆڕان لەم کۆبوونەوەیەدا بە رەخنەگرتن لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی نابراو بوو .

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەرەتاوە نەیاری بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێم بوو .