کانونی یه‌که‌م 02, 2017 16:56 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی :  مەسەلەی کۆپرسیمان وەپشت سەرناوە

نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەڕێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ شەممە وتی: ئێمە لەسەر ڕێزدانانی خۆمان بە حوکمی دادگەی فیدراڵی ئێراق لەدژی کۆپرسیی سەربەخۆیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق پیداگریمان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕویترز ، نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمرٶ شەممە وتی ئێمە لە خۆلی نوێ داین ومەسەلەی کۆپرسیی مان وەپشت سەر ناوە. ناوبراو دوای دیدار لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆماری فەرانسا وتی: ئێمە هەڵوێستی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراقمان لێک داوەتەوە. نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ شەممە هەروەها وتی لە دیدار تەک ئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆمار ی فەرانسە لەسەر ئامادەیی خۆ بۆ وتووێژ لەگەڵ بەغدا بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق پیداگری کرد. سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: فەرانسە بۆ کۆتایی دان بە کێشەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ بەغدا خەریکی دەورگیڕانە. ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسا وتی  پێ مل بووە کە وتووێژیکی سازەندەو بەکەڵک لە نێوان بەغدا وهەرێمی کوردستانی ئێراق دەتوانێ یارمەتی بدات  بە هەڵوەشانەوەی بایکوتەکان ودابین کردنی ئیمکانی جێ بەجێ کردنە ماڵیەکانی دادگەرانە لە نێوان ناوچەکانی ئێراق . نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هەڕێمی کوردستانی ئیراق ئەمڕٶ شەممە لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەبارەی چوار مەسەلەی سەرەکی ، لەوان پێبەند بوون بە یەکپارچەیی ئێڕاق ، وتووێژی کردووە.