کانونی یه‌که‌م 05, 2017 17:10 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : هێشتا هیچ وتووێژێک لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامی نەگرتووە

"نێچیروان بارزانی " سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند : هێشتا هیچ وتوووێژێک لە نێوان هەولێرو بەغدا بەمەبەستی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی بەدی هاتوو ئەنجامی نەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ڕووداو تی ڤی لە بارەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەڕێمی کوردستان بارزانی وتی: دیاری کرانی کاتی هەڵبژاردنەکان هاوپێوەندە بە کۆتایی کۆبوونەوە ودانیشتنەکانی ئێمە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان.

بارزانی لە بارەی سەفەری ئەم دواییەی بۆ پاریس وتی: سەرۆک کۆماری فەرانسە لەم دیدارەدا،بۆ گیڕانی دەوربە مەبەستی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا ئامادەیی ڕاگەیاندووە.

نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : ئێمە لەسەر پێبەند بوون بە یەکیەتی عێراق وحوکمی دادگەی باڵای فیدراڵی ئەم وڵاتە وهەروەها چارەسەر کرانی کێشە وگرفتەکان بەپێی یاسای بنەرەتی زامن ودەستەبەری مافی هەمووان پیداگریمان کرد.

بارزانی لە درێژە دا وتی: لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەمانهەوێ کە یارمەتی ئاوارە کانی کەرکووک وتوز خورماتو بدات.

ناوبراو لەبارەی پێوەندی کوردستانی عێراق لەگەڵ تورکیا وئێران وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ تورکیا وئێران درێژەی هەیە .

کۆپرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری  نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە بە پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو.

ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی عێراق بوو. ڕێکخراوی نەتەوەکان ، وڵاتانی ناوچە، ئوروپا وئەمریکا ئەم کردەوەیەی مەسعود بارزانی یان مەحکوم کردو لەسەرپاراستنی یەکیەتی ویەکپارچەیی خاکیی عێراق پیداگریان کرد.