نیسان 20, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • دانوستانی هەرێم و بەغدا بۆ کردنەوەی سنوورەکانی ئێران

لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی پارێزگاری سلێمانی بە مەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا سەبارەت بە کردنەوەی سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران سەردانی بەغدا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامان عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕێکخراوی گومڕوکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵی خەندان وتی کە بەم زووانە لیژنەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بە سەرۆکایەتی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق سەبارەت بە کردنەوەی سنوورە هاوبەشەکانی ئەو پارێزگا لە گەل ئێران کە بە فەرمانی دەوڵەتی عێراق بەستراون، سەردانی بەغدا دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو چالاکییە بازرگانییانە کە لە سنوورەکانی نێوان سلێمانی و ئێران ئەنجام دەدران، وتی کە پێشتریش چەند دیدار بە مەبەستی کردنەوەی ئەو سنوورانە ئەنجام دراوە و هەوڵەکان لەم بارەوە درێژەی هەیە.