May 17, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری  شێخ سەلە  لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

دەوڵەتی ناوەندی ئێراق فەرمانی کرانەوەی سنووری نافەرمی " "شێخ سەلە"ی نێوان هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەرکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  عەلی عوسمان  پارێزگاری حەلەبجە  ڕایگەیاند  بەغدا فەرمانی  کرانەوەی  سنووری  شتە  (  شێخ سەلەی  لە گەڵ کوماری ئیسلامی ئێرانی  دەر کردووە .  ناوبراو  باسی کرد لە    ئامادە بوونی  ژێرخانەکانی  پێویست   لە سنوروی  پشتە  لە ماوەی  شەش  مانگی  داهاتوودا  تا هەر وەک   سنوورە  فەرمیەکانی دیکە  هاوکاریە بازەرگانیەکان  لە  ڕێگای  پشتەوە  ئەنجام بدرێت .   سنوروی  پشتە   لە بەشی بمو  لە  پارێزگای  حەلەبجە دایە و لە گەڵ کوماری ئیسلامی ئێران هاوسنوورە .  موڕتەزا عیبادی  سەر کونسولی   ئێران وتی :  بازاڕچەی  سنورویی  شێخ سەلە  لە بازارە چالاکەکانی  ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق بووکە   بووە هۆی بەدی هاتنی  کارو پیشەی زۆر  لە دوو لای سنوورەوەو لە ماوەی دە مانگی  ساڵی 96  زیاتر لە  270  ملوێن دولار  دان و ستانی سنووری لەو سنوورە  ئەنجامی گرتووە .