May 17, 2018 17:23 Asia/Tehran
  •  پەیامی ئاشکرای هێمن هەورامی بە یەکێتیی سەبارەت بە  پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی ئێراق

ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق جەختی کرد لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لەلایەن کوردەکانەوە بەڵام وتیشی کە بریار نیە ئەو پوستە بەمسۆگەری بگاتە یەکێتیی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  هێمن هەورامی  لە وتوێوژیکی   تەلەفیززونیدا   وتی  :  بە بێ شک  پۆستی سەرۆک کۆماریەتی  ئێراق  جارێکی دیکە  لە دەستی کوردەکان دەبێت  بەڵام   مانەوەی   ئەو پوستە  لە دەستی یەکێتیی  حەتمی  نیە .  بە پێی   ڕێککەوتنی  نێوان پارتی  و یەکێتیی  لە خولەکانی    ڕابردوودا  پەرلەمانی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەت   پوستی سەرۆک کوماریەتی  ئێراق لە دەستی   یەڵکێتیی نیشتمانی بوو   بەڵام   لە هەڵبژاردنەکانی چوارەمی  پەرلەمانی    ئێراقدا  ڕێبەرانی پارتی  دیموکرات  کە زۆرترین  کورسی کوردەکان  لە  پەرلەمانیان  وەدەس هێناوە  باسیان کردووە  لە ئەگەری   لە دەس دانی  پۆستی سەرۆک کوماریەتی  ئێراق لە دەستی   یەکێتیی  . یەکێتیی نیشتمانی  کوردستان  بە پێی  ئاکامەکانی  هەڵبژاردنی  پەرلەمانی  ئێراق بە کەم بونەوەی کورسیەک   سەبارەت بە  خولی پێشوو  17  کورسیان وەدەس هێناوە  و ئەوە لە حاڵێکدایە   کە پارتی  دیموکرات 26 کورسیان  داگیرکردووە .  پوستی سەرۆک کوماریەتی  ئێراق لە ماوەی  چوار ساڵی  ڕابردوو  لە دەستی فوئاد مەعسووم  لە ڕێبەرانی پارتی یەکێتیی  نیشتمانی بوو  و بەرلە    ئەویش ئەو پوستە لە دەستی  جەلال تاڵەبانیدا بوو .