ئاب 19, 2018 08:15 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی پارتە کوردستانیەکان لەسەر ناردنی شاندێکی هاوبەش بۆ بەغدا

پەرپرسی پێوەندیە دەرەوەییەکانی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان باسی رێککەوتنی دوو پارتی سەرەکیی هەرێم دەکات لە گەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناردنی شاندێکی هاوبەش بۆ بەغدا .

بە پێی راپورتی کوردپرێس ، تەحسین نامق لە وووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم دا گوتی : پارتی و یەکیەتی لە گەڵ لایەنە ناڕازیەکان ( گۆڕان ، یەکگرتووی ئیسلامی ، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەمانیی بۆدیموکراسی و داوەری ) لەسەر پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ناردن بۆ بەغدا و  وتووێژ لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رێک کەوتوون .

نامیق بە ئاماژە بەوەی کە شاندە کوردیەکە دوای رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بۆ وتووێژ لە بارەی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی سەردانی بەغدا دەکات ، وتیشی : کورد ئێستا بۆ یەکڕیزی و رێککەوتن لەسەر پرسە هاوبەشکان بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان بەر لە چوون بۆ بەغدا هەوڵ ئەدەن .

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە چوار لایەنەکە دەبینین و بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش کە وەک هێز و توانایی یەکگرتووی کورد دەبێ هەوڵ ئەدەین ، وتیشی : تا ئێستا هیچ هاوپەیمانیەکی فەرمیی بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەتری پەرلەمانیی نێوان کوردان پێک نەهاتووە .