ئه‌یلوول 23, 2018 14:59 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی یەکێتی نیشتمانی بەرامبەر سەفەری نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا

یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ، بەرامبەر بە سەفەری نێچیروان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا بێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەم پارتە، نیگەرانی دەربڕی .

نێچیروان بارزانی  جێگری  سەرۆکی پارتی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەفەرێک دا بۆ بەغدا  کە ڕۆژی  شەممە سی و یەکەمی خەرمانان  ئەنجام بوو، لەگەڵ ڕێبەرانی پارتەکانی سیاسی ئێراقی سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ بەتایبەت  پۆستی سەرۆک کۆماری وتووێژی  کرد  . 

سەفەری ئەم جارەی نێچیروان بارزانی  بۆ بەغدا لە حاڵێکدایە  کە دوای ڕاگەیاندنی  ئەنجامی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق،   پارتی و یەکێتی  بەپێی شاندێکی هاوبەش سەردانی بەغدایان دەکرد و لەسەر هەڵوێستی هاوبەش پێداگرییان دەکرد  . 

سەفەری جێگری  ڕێبەری  پارتی دوای  بەربژار بوونی بەرهەم ساڵح  لەلایەن ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتیی  بۆ وەرگرتنی پۆستی  سەرۆک کۆماری ئێراق، ئەنجام بووە  . 

ڕێبەرانی  پارتی  ڕایانگەیاندووە کە  نەیاری هەڵبژێردرانی بەرهەم ساڵح  وەک بەربژاری هاوبەش بۆ پۆستی  سەرۆک کۆماری ئێراقن و وێڕای ڕەخنە گرتن لەم پرسە کە لە دیاریکردنی  بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماری،  یەکێتی لەگەڵ ئەوان وتووێژی نەکردووە لەسەر دیاریکردنی بەربژارەکەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ، پێداگری دەکەن.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە 25 کورسی لە پەرلەمانی ئێراق، پۆستی سەرۆک کۆماری بە هی خۆیان دەزانن  . 

دوای سەفەری ڕۆژی شەممەی نێچیروان بارزانی  بۆ بەغدا، نووسینگەی سیاسی  یەکێتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕەخنەی لەم سەفەرە گرت  . 

 لەم  بەیاننامەیە دا وێڕای ئاماژەدان بە مەی  کە یەکێتی نیشتمانی دوای هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئێراق داوای  هەڵوێستی هاوبەش و سەفەری  پارتەکوردییەکان بۆ بەغدا بە پێی  شاندی هاوبەش  و بەرەڤانی کردن لە مافی  کوردەکان لە چوارچێوەی  یاسای بنەڕەتی بوە، لەسەفەری یەک لایەنەی  نێچیروان بارزانی بۆ بەغدا  و وتووێژی لەگەڵ  پارتە سیاسیەکانی ئێراق لەسەر پێکهاتنی  دەوڵەت و بەتایبەت پۆستی سەرۆکایەتی ،ڕەخنە ی گرتووە.

یەکێتی نیشتمانی  لەم بەیاننامەیە وتیشی  کە سەفەری نێچیروان بارزانی لە لایەن پارتییەوە بۆ بەغدا و وتووێژی لەسەر  پۆستی سەرۆکایەتی لەحاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە  یەکێتی  بەرهەم ساڵخی  بۆ  ئەم پۆستە  دیاری کردووە.

یەکێتی نیشتمانی هەروەه.ا  ڕەخنەی لە پارتی گرتووە کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنی  شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراق  هیچ  وتووێژێکی  لەگەڵ یەکێتی  نەکردووە و لەم پرسەش بەشێوەی یەک لایەنە لەگەڵ ئێراقییەکان وتووێژی کردووە.

شیاوی  باسە کە بەشیر حەداد  سەربە  نوێنەرانی فراکسیۆنی پارتی  وەک  جێگری دووهەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق، دیاری کرا  . یەکێتی نیشتمانی  لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم پارتە لە پێناو بەدەست هێنانی هەڵوێستی هاوبەشی  نێوان  پارتە کوردییەکان، تائێستا   هیچ هەولێکی لە پێناو ڕەوتی یاسایی بۆ پۆستی بەربژارەتی سەرۆک کۆماری نەکردووە،  هەوڵی باسکراوی  پارتی   بە پێچەوانەی هەوڵەکان بۆ هەڵوێستی هاوبەش و یەکێتی  وەسف کردووە.

لە درێژەدا  ڕاگەیەندراوە  کە لەبەر  کردەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان،  یەکێتی  هەوڵی پێویستی بۆ  نوسینی ناوی بەربژاری دیاریکراوی خۆِ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێراق ئەنجام دەدات و بەشێوەی یەکلایەنەش  وتووێژ لەسەر پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێ ئێراق  ئەنجام دەدات.