حکومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی نیوزله‌ندا ده‌کات
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌کات که کرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا و داواش ده‌کات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به سزای خۆیان بگه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌کات که رۆژی هه‌ینی له نیوزله‌ندا کرایه‌سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیکه‌ش برینداربون.
وتیشی: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان و گه‌ل و حکومه‌تی نیوزله‌ندا ده‌کات و له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه.
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند:هیوادارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزای دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێک دیکه کاره‌ساتی ئاوا دوباره نه‌بنه‌وه.
دوێنی هەینی ، چەکدارێکی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشیکرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و49 هاوڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی کوشت و 50ی دیکه‌ی بریندار کرد و کۆی گشتی ئاماده‌کاری و په‌لاماره‌که‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبوک بڵاوکراوه.