ئادار 20, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری، لەمیانەی سەفەر بۆ سلێمانی، چاوی کەوت بە کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی و سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەولێرو بەغدا وتووێژی لەگەڵ کردن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەردانی سلێمانی کردووە، دیدارێکی ئەنجام دا لەگەڵ ڕێبەرانی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوان، "کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی" جێگری یەکەم و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری دووهەمی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتی.

بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆتایی ئەو دانیشتنە کە بەئامادەبوونی شاندی هاوڕێی حەلبوسی پێکهاتوو لە ژمارێک نوێنەری عەرەبی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، ڕەوشی سیاسی و ئاسایشیی ئێستای عێراق و دەوری باڵ و لایەنە جیاجیاکان و ڕەوتە سیاسیەکان بۆ هێنانەدی سەقام لەو وڵاتەو هەروەها پێویستیی هێنانەدی هاواهەنگیی زیاتر لەنێوان ئۆرگان و دەزگە یاسایی و سیاسییەکانی عێراق خرایە بەرباس ولێکدانەوە.

دوولایەن هەروەها سەبارەت بەپەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق وتووێژیان کردو بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی پێیان داگرت لەسەر داخوازیی یەکێتی لەمەڕ دروست کرانی شەراکەتی ڕاستەقینە لەنێوان هەولێر وبەغداو بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان دوولایەن.