پیشانگای ئابووریی ئێران له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی دووسەد کۆمپانیاو ناوەندی وه‌به‌رهێنان به‌ڕێوه ده‌چێت
کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگای تایبه‌ت به ناساندنی تواناکانی ئێران له هه‌ولێری به ڕووداوێکی گرنگ له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان زانی و پێی داگرت: ئه‌م پیشانگایە کارتێکهرییەکی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر هاوکاریی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگای ئابووریی ئێران له هه‌ولێر کرد و به کوردپرێسی ڕاگەیاند: ڕۆژی ٢١ی مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨/ ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩پیشانگای تایبه‌ت به ناساندنی تواناکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شوێنی هه‌میشه‌ییی پیشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌ولێر به ڕووبه‌رێکی حەوت هه‌زار مه‌تری ده‌کرێته‌وه که ٢٠٠ کۆمپانیا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێران تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کوالێتییه‌کانی پیشانگاکه‌ش ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگای تایبه‌ت به ناساندنی تواناکانی ئێران له هه‌ولێر له ساڵێکدا که له‌سه‌ر دروشمی "گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان" ناوی لێنراوه پیشانگایەکی تایبه‌ت و ڕووداوێکی گرنگ له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و کارتێکهرییەکی ئیجابی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هاوکارییه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا داده‌نێت.
مورته‌زا عه‌بادی سه‌باره‌ت به هه‌بوونی کاڵا و شتومه‌کی ئێران له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش وتی: بازرگانانی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه له‌وان لێکچوونی سه‌لیقه، کوالێتی و نرخی باش و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئاسانی کاڵا، بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران به گونجاو ده‌زانن، له‌م ڕووه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان له هه‌بوونی کاڵای ئێران له بازاڕه‌کانی هه‌رێم پیشان ده‌ده‌ن.
کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر له‌باره‌ی کارتێکه‌ریی بانگه‌شه‌کان بۆ ناساندنی کاڵای ئێرانی جه‌ختی کرده‌وه: بانگه‌شه بۆ ناساندنی کاڵا کارتێکهرییەکی زۆری له‌سه‌ر خواستی به‌کارهێنه‌ر بۆ به‌کارهێنانی کاڵاکان هه‌یه به‌ڵام که‌موکوڕیی سه‌ره‌کیی ئێمه که‌ڵک وه‌رنه‌گرتنی ناوه‌نده بهرههمهێنهرهکانمانه له پوتانسییه‌لی به‌رچاوی بانگه‌شه که به‌پێچه‌وانه‌ی ڕکابه‌ره‌کانی دیکە ئاوڕێکی زۆر له‌و بابه‌ته نادرێته‌وه.
مورته‌زا عه‌بادی له‌باره‌ی به‌رنامه لاتهکییهکانی پیشانگای ئابووریی ئێران له هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: پیشانگای ئابووریی ئێران ده‌رفه‌تێکه بۆ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی بازرگانان و ناوه‌نده وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێم له‌م ڕووه‌وه ده‌رفه‌تێک بۆ چالاکوانانی بازرگانی و ناوه‌نده وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان هاتووەتهدی بۆ ئه‌وه‌ی دیدار و گفتوگۆ بکه‌ن و ڕاگۆڕینهوهکانیان سه‌باره‌ت به کاڵای ئێران ڕابگه‌یێنن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کارتێکه‌ریی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ختی کرده‌وه: هه‌رچه‌ند که گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت دابینکردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌کان و گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیی داراییی هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ زیانلێکه‌وتووانی سێڵاوی به‌ره‌وڕووی کێشه کرده‌وه به‌ڵام ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕاستبینانه‌ی ئێران له دراوسێکان و به‌رژه‌وه‌ندیی مادی و مه‌عنه‌ویی هاوبه‌شی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق له‌وان هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ی سڕ کردووه.