پێکھاتنی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئەورووپاو ھەرێمی کوردستان
نووسینگەی تایبەتی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و ئەورووپا بە مەبەستی دەست پێ کردنی چالاکیی ھاوبەشی ئابووریی دوو لایەن لە وڵاتی سوییس کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دوابەدوای ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان ھەردووک لا ژووری بازرگانیی ھاوبەشی نێوان ئەورووپاو ھەرێمی کوردستان کرایەوە دەست بەکار بوو.
لەم بارەیەوە تالیب ئوسێ جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپاو ھەرێمی کوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندووە: ''دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمیی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه ژووری بازرگانی ئه‌ورووپاو ھەرێمی کوردستان کراوەته‌وه و له داھاتوویەکی نزیکیشدا نووسینگه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێنه‌وه."
ناوبراو گوتیشی: ده‌مانه‌وێت کاری هاوبه‌ش له نێوان سه‌رمایه‌دارانی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له هه‌موو ڕوویەکه‌وه پێش بکه‌وێت و له چه‌ندین سێکته‌ری جودادا پڕۆژه له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ین.
تالیب ئوسێ جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپاو ھەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەم ژوورە بازرگانییە لە چەندین بواری ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم خەریکی چالاکی نواندن و سەرمایەدانان دەبێت.