ئاب 16, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • دانی قەرزی ٢٤ ملیارد دوڵاری ، مەرجی هەولێر بۆ دانی نەوت بە بەغدا

نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو نەوتی بەرهەم هێنراوی خۆی بدات بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق، بەمەرجێک کە قەرزی ٢٤ملیارد دوڵاری هەرێم لە لایەن بەغداوە بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، جەماڵ کوچەر ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئیس ئین ئین ، وێڕای ئاماژەدان بە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری نەوتی عێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندی پایەبەرزی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان ووتووێژی کردووە ل نێوان ئەم شاندە وکاربەدەستانی پایەبەرزی هەرێم لە بارەی نەوت وبودجە وتی: وەزیری نەوتی عێراق دوای ئەم سەفەرە لە دیدارێکداهەواڵی دا لە  ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ تەحویل دانی هەموو نەوتی بەرهەم هاتووی خۆی بە بەغدا . ناوبراو وتی کە بەپێی قسەکانی وەزیری نەوت ، هەرێم ڕایگەیاندووە بە مەرجی ئەمەکە دەوڵەتی ناوەندی هەموو ٢٤ ملیارد دوڵاری قەرزی هەرێم بداتەوە، ئامادەیە هەموو نەوتی بەرهەم هاتووی خۆی بداتە بەغدا وشاندی دەوڵەتی ناوەندیش خوازیاری دانی زانیاری ووردیاتی تۆکمە وتەواوی قەرزەکانی هەرێم بۆ لێکدانەوەی دروست بووە وووتووێژ لەم بارەوە هەروا درێژەی هەیە .بە پێی یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق هەرێم ئەرکمەندە ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خۆی لە باتی وەرگرتنی بەرەبەشی خۆی لە بودجەی گشتیی وڵات بدات بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق، بەڵام هەتا ئێستاکە هەرێم هیچ نەوتێکی تەحویلی بەغدا نەداوە و لە بەرانبەریش دا بەغدا بەرەبەشی بودجەی هەرێمی نەداوە.