بەردەوامیی بۆردومانکردنی هه‌رێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە
ئهیلوول 20, 2019 16:47 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا رایگه‌یاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، پەلامارێکی ئاسمانییان کردووه‌ته سه‌ر پێگه‌کانی په‌که‌که لە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانییان کردووه‌ته سه‌ر پێگه‌کانی په‌که‌که لە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان و دەڵێن لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێنج کەس لە هێزەکانی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگه‌یاندووه، لەئۆپەراسیۆنەکەدا ئەشکەوت و جبەخانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کراونەتە ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا په‌که‌که هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه.