ئه‌یلوول 23, 2019 09:54 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر بەشداری کردنی کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ

پارتی و یەکیەتی بۆ پاراستنی جێگە و پلەی کورد لە موسڵ جەختیان کردەوە لە سەر پێویستیی بەشداری کردنی کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کاتێکدا بڕیارە لە یەکی نیسانی 2020 ی زایینی بەڕێوەچێ کە کورد ، همەوار کرانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە زیانی خۆی دەزانێ .

 بەرەکات شەمۆ سەرۆکی فراکسِۆنی پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ، لەمبارەوە بە سایتی فەرمیی ئەم حزبەی گوت پارتی جەخت دەکاتەوە کە دەبێ پارتە کوردستانیەکان بۆ پاراستنی جێگە و پلەی خۆیان لە موسڵ هاوپەیمانیی بکەن و بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بەشداری بکەن .

نابراو وتیشی هەندێ لایەن لە موسڵ بۆسڕینەوەی بەتەواوەتیی کورد لە ئیدارەی ئەم پاریزگایەدا هەوڵ ئەدەن و لەبەر ئەوە کورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرۆسەیە دەبێ بە یەک لیست و یەک دەنگ بێتە نێو هەڵمەتی هەڵبژاردن و دانوستانیش لەمبارەوە خەریکە دەکرێ .

شەمۆ رەخنەشی گرت لە  هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ و جەختی کردەوە ئەم یاسایە لە زیانی کورد کەوتووەتەوە .