تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 17:30 Asia/Tehran
  • وەزارەتی پێشمەرگە پرسی بوودجە و ئۆپەراسیۆنى هاوبەش لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکا

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی تایبەت بەپێشمەرگە، وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتنە بەغدا و پرسى مووچە و بوودجەى پێشمەرگەو ئۆپەراسیۆنى هاوبەشى نێوان سوپاى ئێراق و پێشمەرگە ئامانجى کۆبونەوەکەیە.

راپورتی(سبەی):ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە بە سەرۆکایەتى وەزیرى پێشمەرگەو جێگرەکەیى و سەرۆکى ئەرکان و ژمارەیەک ئەفسەرى باڵا گەیشتنە بەغداو بڕیارە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق کۆببنەوە. میران بەکر، سکرتێرى رۆژنامەوانى وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم راگەیاند؛ ئامانجى سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمى پێکهێنانى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش لە نێوان پێشمەرگەو سوپاى عێراقى کە پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى لێدابو. ئاماژەی بەوەشکرد، پرسى موچەو بودجەى وەزارەتى پێشمەرگە یەکێکى دیکەیە لە بڕگەکانى کۆبونەوەکە. سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکانیش، میران بەکر وتی: "پڕکردنەوەى بۆشایى ئەمنى ئەو ناوچەیە لە نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، تەوەرى کۆتایى گفتوگۆى نێوان وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى بەرگرى عێراق دەبێت". راپورتی(سبەی):ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە بە سەرۆکایەتى وەزیرى پێشمەرگەو جێگرەکەیى و سەرۆکى ئەرکان و ژمارەیەک ئەفسەرى باڵا گەیشتنە بەغداو بڕیارە لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق کۆببنەوە. میران بەکر، سکرتێرى رۆژنامەوانى وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم راگەیاند؛ ئامانجى سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمى پێکهێنانى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش لە نێوان پێشمەرگەو سوپاى عێراقى کە پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى لێدابو. ئاماژەی بەوەشکرد، پرسى موچەو بودجەى وەزارەتى پێشمەرگە یەکێکى دیکەیە لە بڕگەکانى کۆبونەوەکە. سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکانیش، میران بەکر وتی: "پڕکردنەوەى بۆشایى ئەمنى ئەو ناوچەیە لە نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، تەوەرى کۆتایى گفتوگۆى نێوان وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى بەرگرى عێراق دەبێت".