تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 08:07 Asia/Tehran
  • گەییشتنی یەکەم دەستەی ئاوارەکانی کوردی سووریا بۆ هەرێمی کوردستان

یەکەم دەستەی ئاوارەکانی کوردی سووریا دوابەدوای هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ماڵ و حاڵیان، گەییشتنە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان وای بڵاو کردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە  یەکەم دەستەی ئاوارەکانی کوردی سووریا دوابەدوای توند بوونەوەی هێرش و بوردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریاو هەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی سڤیل، وێڕای بەجێ هێڵانی ماڵ و حاڵی خۆیان گەییشتنە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان.

بە پێی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەم ئاوارەگەلە 200 کەسەو کاربەدەستانی پەیوەندیداری هەرێم لە ئوردوگای دومیزی پارێزگای دهۆک کە هاوسنووری کوردستانی سووریایە نیشتەجێیان کردوون.

پێشتر کاربەدەستانی هەرێم و اەوانە وەزیری کاروباری نێوخۆیی بە پێش بینی کردنی هەگەری هاتنی 200 هەزار ئاوارە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، ڕایانگەیاند: تەگبیری پێویستیان بۆ نیشتەجێ کردنیان ئەنجام داوە.