تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • قۆباد تاڵەبانی: بڕیاری ئەمریکا بوو بە هۆی تەشەنای ترۆر لە ناوچە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیکرد بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونە دەری هێزەکانی لە سوریابوو بەهۆی تەشەنای ترۆر لە ناوچە و کوشتارو وێرانی و ئاوارەبوونی کوردەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پرێس،قۆباد تالەبانی لە درێژەی بەڕێوە چوونی کۆنفرانسێک بە ناو ونیشانی"هەرێمی کوردستان و ئەمریکا،بەشداری لەئاشتی و پاوەجێی" لە شاری هەولێر، وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیارەکەی داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی چوونە دەری هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، گوتی ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی کوشتار ،وێرانی و ئاوارەبوونی کوردانی سوری و هەروەها تەشەنای ترۆریسم و هێزەکانی دژی دیمۆکراسی. 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی وکردستان لە سەرکۆنسوولی ئەمریکا لەهەولێر داوایکرد بارودۆخی کوردەکان لەناوچە وکەوتنە بەر ستەمی ئەوان بە هۆی بڕیارەکەی ترەمپ بەئاگاداری ڕێبەرانی ئەم وڵاتە بگەینێت.

ئەو گوتیشی دوابە دوای بڕیاری ترەمپ خەڵکی، ماڵ و حاڵی خۆیان جێ دەهێلن و ئاوارە دەبەن و لە سێبەری ئەم بڕیارە ترۆریستییە، ئەمڕۆ زۆر بەهێزترن لە دوێنێ.