تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی : دەبێ بە دابین کردنی سەقامی ناوچەکە لە دەستھاتەکانی شەڕی دژی داعش پارێزگاری بکرێت

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک، پێی داگرت: دەبێ لە ڕێگای دابین کردنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا لە دەستھاتەکانی شەڕی دژی داعش پارێزگاری بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ « دەیڤید شنکەر» جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی نزیک، پێی داگرت: وا ھەڵدەگرێ لە ڕێگای دابین کردنی سەقام و ئاسایشت و خزمەتگوزاری ، لە سەرکەوتن و دەستھاتەکانی شەڕی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دژی داعش پارێزگاری بکرێت.

ناوبراو وتیشی: لەم ئاراستەیەدا دەبێ عێراق و ھەرێم لەگەڵ کۆمەڵگای جیھانی دا ھاوکارو ھاوتەریب بن و پێش بە مەترسیی گەڕانەوەی ھەمدیسانی تیرۆر بگرن.

لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و سەرکونسولی ئەم وڵاتە لە ھەولێر ئەنجامی گرت، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق، خۆپیشاندانەکانی بەغداو و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە و ھەروەھا پەیوەندیی نێوان ھەولێرو بەغداو وتووێژەکانی ھەردووک لا بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی عێراق تاوتوێ کرا.

بارزانی و شنکەر ھەروەھا لە بارەی ڕەوشتی سووریا، ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات و شوێنھاتەکانی ئەم ئۆپراسیۆنەو کاردانەوەکانی وتووێژیان کرد.

ڕەوشتی ناوچە شەڕتێکەوتووەکانی عێراق و پێویستیی بنیاتنانەوەی ئەم ناوچانەو یارمەتی دانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەڕو ڕەوتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بە ھاریکاریی ھاوپەیمانیی جیھانیی دژی داعش و ھەروەھا ڕاگەییشتن بە باری ئابووریی ھەرێم و ڕەخساندنی ھەلی ئیش و کارو چۆنیەتیی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ھەل و مەرجی ئێستای ناوچەکە لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی دیدارەکە بوونە.