حکومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یاسا مشت‌ومڕ سازکەرەکەی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لە پاش په‌سه‌ند کرانی پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی، ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ په‌سه‌ندکردن.
ڤالا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبونەوەی هەفتانەی خۆیدا پڕۆژە یاسای چاکسازی پەسەند دەکات و راستەوخۆ دەینێرێتە پەرلەمان بۆ دوباره تاوتوێ کردنه‌وه‌ی. پڕۆژه‌یاسای چاکسازیی یه‌کێکه له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی ماوه‌یه‌که مشتومڕێکی زۆری له‌نێو هه‌رێم ساز کردووه، پێشتر هه‌ندێک په‌رله‌مانتار هۆشدارییان دابوو له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساکه ده‌ست ده‌بات بۆ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌ناوی چاکسازییه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌رماڵه که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که حیزبه‌کانیان له‌حکومه‌ت به‌شدارن ڕه‌تیان کرده‌وه حکومه‌ت بیه‌وێت ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌م بکاته‌وه، به‌ڵکو ناوی "ڕێکخستنه‌وه"یان لێناوه.