کانونی یه‌که‌م 12, 2019 15:59 Asia/Tehran
  • زیادکرانی ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەرۆژدا

دامەزراوەی ئێس ئەند پی گلۆبال ڕاپۆری دا، هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەشێوەیەکی کەم وێنە زیادی کردووەو گەیشتووەتە ٥٠٢ هەزار بەرمیل لەڕۆژدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دامەزراوەی ئێس ئەند پی گلۆبال لەڕاپۆری ئەمرۆی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئاستی هەناردەی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان چووەتەسەر.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ڕێژەی هەناردەکرانی نەوت لە عێراق لەمانگی نۆڤمبەر رۆژانە١٩هەزار بەرمیل زیادی کردووەو گەیشتووەتە چوار ملوێن و٥٩٥ هەزار بەرمیل لەرۆژدا. هەڵبەت ئە بڕە نەوتە خاوەی عێراق ، نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستانیشی لەخۆگرتووە.

لەو ڕاپۆرەدا ئاماژە کراوە کە هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی خۆی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووەو گەیاندوویەتییە رۆژانە٥٠٢ هەزار بەرمیل. ئەوە لەکاتێکدایە کە نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ئۆکتۆبردا رۆژانە ٤١٤هەزار بەرمیل ولەمانگی سیپتەمبەردا رۆژانە٣٩٦هەزار بەرمیل بووە.