کانونی دوھەم 24, 2020 12:49 Asia/Tehran
  • دیداری سەرکۆنسولی ئێران و پارێزگاری سلێمانی

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پارێزگای سلێمانی دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "مەهدی شوشتەری" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە چاوی بە "هەواڵ ئەبووبەکر" پارێزگاری سلێمانی کەوت. لەو دیدارەدا سەبارەت بە پەرە پێدانی هاوکاریی نێوان دوو لایەن بەتایبەت هاوکاریی ئابووری و بازرگانی بیر و ڕا گۆڕدرایەوە. شووستەری بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە ئامادە بوون و وتاردانی پارێزگاری سلێمانی لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی پێشانگەی تایبەتی ئەمدواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە بەشداریی  زیاتر لە ١١٠ کۆمپانیای گەورە و لێهاتووی ئێرانی ڕایگەیاند کە بەرپا کردنی پێشانگەی تایبەت و پسپۆڕی بۆ ئێران و بەشداریی چالاکانەی کۆمپانییە ئێرانییەکان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە مەبەستی ناساندنی کۆمپانیا بەتواناکان و کەل و پەلی بە کوالیتی بانی ئێرانی بە بازرگانان و خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە ئەولەوییەتە گرینگەکانی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەبێ.

پارێزگاری سلێمانیش بە سەرکەوتوو هەڵسەنگاندنی پێشانگەی تایبەتی ئێران لە سلێمانی، بەڕێوەچوونی ئەو چەشنە ڕووداوە بازرگانییانەی بە هەنگاوێکی گرینگ لە ئاراستەی ئاشنا کردنی بازرگانانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرهەمەکان و لێهاتوویی  کۆمپانیا ئێرانییەکان و بەهێزتر کردنی پێوەندیی بازرگانیی نێوانیان زانی. 

لێکدانەوەی ژمارێژ کێشە و گرفتی کۆمپانیا ئێرانییەکانی بەشدار  لە پرۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەی پارێزگی سلێمانی، کەم کردنەوەی کێشە و گرفتەکانی سنورە فەرمییەکان و بازاڕچە سەرسنوورییەکان و هاوکاریی نێوان پارێزگایی لە نێوان پارێزگای سلێمانی و  پارێزگاکانی دراوسێی لە ئێران، لە تەوەرەکانی دیکەی باس و وتووێژ لەو دیدارە بوو.