شوبات 19, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • سەرکونسۆلی ئێران لە سلێمانی هەڵبژێردرانی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی پیرۆز کرد

سەرکونسۆلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە پەیامی پیرۆزبایی وتن بە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیواداری دەربڕی پێوەندی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان وبە تایبەت لەگەڵ ئەم حزبە ، فرەتر لە جاران بەهێزتر بێت.

ڕۆژی سێشەممە هەژدەی فڤۆریە ، لاهور شێخ جەنگی وبافیل تاڵەبانی ، کە لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆیی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی، زۆرترین ژماری دەنگەکانیان بەدەس هێنابوو، لە درێژەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی حزب بە کۆدەنگی ئەندامان، بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی هەڵبژێردرا. مەهدی شوشتەری سەرکونسۆلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ، دوابەدوای هەڵبژێردرانی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لە پەیام گەلێکی جیاجیا دا پیرۆزباییان لێ کردن. سەرکونسۆلی ئێران لەم پەیامانەدا ، وێڕای ئاواتی سەرکەوتن وسەربەرزی بۆ لاهوور شێخ جەنگی وبافیل تاڵەبانی لە بەرپرسایەتی نوێی هێواداری دەربڕی: لە خۆلی بەرپرسایەتی ناوبراو ، شایەتی گەشە وسەرکەوتنی پارتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بین. شوشتەری لە درێژەی پەیامەکاندا وتی : پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگیڵ یەکیەتی نیشتمانی وهەرێمی کوردستانی عێراق لە بوعد وڕەهەندی جۆربەجۆر لە سەردەمی خوالیخۆشبوو جەلال تاڵەبانی ، پێوەندیەکی پتەو وبناغەدار بوو ودڵنیام کە ئەم پێوەندیە لە خولی نوێش دا لە پێناوی بەرژەوەندی وهاوکاری هاوبەش ، فرەتر لە جاران بەهێزتر دەبێت. نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسۆلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێریش ، لە پەیامێکی ڕەسمی دا ، وێڕای پیرۆز بایی وتن بە هاوسەرۆکانی یەکێتی ، سەبارەت بە گەشە وقووڵ بوونی فرەتری پێوەندی یەکێتی نیشتمانی وئێران ، هێواداری دەربڕیی.