پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو ڤەکرد
سەرۆکایەتی پەڕلەمانی هه ریمی کوردستانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، سەرباری خراپیی دۆخ و گوزەرانیان و لەدەستدانی کاری ڕۆژانەیان سوپاسی هاووڵاتیان دەکەین، بەشێوەیەکی باش پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانن ، دەشڵێت ،”ئەم قۆناغە لە هەر کات زیاتر پێویستیی بە گیانی هاوکاری و پێکەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەک و هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمە”.
سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی هه ریمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هەرێمەکەمان و ناوچەکەو جیهان بەقۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی خۆیدا تێدەپەرێت، کە قۆناغی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئیدارەدانی لێکەوتە تەندروستی و ئابوورییەکانیەتی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە هەموو لایەک دەکەن، کە بەگیانی لێپرسراوێتیی نیشتیمانی هەموومان پیکەوە شان بدەینە بەر تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، ئەم قۆناغە لە هەر کات زیاتر پێویستیی بە گیانی هاوکاری و پێکەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەک و هەموو دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمە.