نیسان 23, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە لە ھەرێمی کوردستان

دیوانی وەقفی سوننەی عیراق و لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

دیوانی وەقفی سوننەی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی هەینی بکرێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

دیوانی وەقفی سوننەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی نیسان دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان-ی کۆچی و بەم پێیە ڕۆژی هەینیش دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە ھەرێمی کوردستانیش دا شەوی ڕابردوو لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، رۆژی هەینی ٢٤4ی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

با ئەوەش بوترێت کە لەم دواییەدا حکومەتی هەرێم جارێکی تر جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی خۆپارێزیی زیاترلە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریان داوە لەمانگی رەمەزانیشدا دەرگای مزگەوتەکان نەکرێنەوە.

 

 

سەرپەیڤ