وەزیری تەندروستیی هه‌رێم: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێم مه‌ترسیداره
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه یاند، پێشبینی هه‌ڵکشانی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌کرا، به‌ڵام پێشبینی نه‌ده‌کرا، ڤایرۆسه‌که له‌م گه‌رمایه‌دا چالاک بێت.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به میدیای پارتی وتووه، ئه‌و جیاوازی هه‌ڵکشانه‌ی ئه‌مجاره‌ی ڤایرۆسه‌که، رێژه‌ی تۆمارکردن زیاتره و سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ش نادیاره، بۆیه زۆر مه‌ترسیداره.
وه‌زیری ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتیشی: "لەبەر ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان مابوون و ژمارەیەک خەڵکیش کەرەنتین بوون، ھەروەھا لە شارەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ژمارەکە روو لە ھەڵکشان بوو، لەلایەکی دیکە لە رووی پەتازانیه وە ئێمە نەگەیشتبوینەتە ئەو رێژەیەی کە بڵێین کۆرۆنا بە تەواوی کۆنترۆڵکرابوو، لە رووی سووڕی ژیانی ئەو ڤایرۆسە پێویستمان بە کاتێک ھەیە، ئێمە نەگەیشتبووینە ئەو ماوەیە و لە ناو کۆمەڵگە ھەبوو، بۆیە پێشبینی تۆمارکردنی تووشبووی دیکەمان دەکرد، بەڵام پێشبینی نەدەکرا، بە وەرزی گەرما ڤایرۆسەکە چالاک بێت".
وتیشی: "جیاوازییەک لە ھەڵکشانی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، کە بریتییە لە چەند خاڵێک، یەکێک لەوانە رێژەی تۆمارکردن بەراورد بە پێشتر زیاترە، ھەروەھا تووشبووەکان نیشانەیان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دیار نییە، پێشتر زیاتر بەھۆی بەرکەوتن بڵاودەبووەوە، بەڵام ئێستا ئەوە نییە، ئەوانەی تۆمار دەکرێن وەک نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، دوای پشکنین دەردەکەوێت ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەم جیاوازیانە مەترسییەکی دیکە بە ئێمە پیشان دەدات".