ته‌مووز 26, 2020 22:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو کەس لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە دەوروبەری دھۆک

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی بارزانکێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ دو ئۆتۆمبێلیان کردە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس بونەتە قوربانی کە یەکێکیان تەرمەکەی نەناسراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە بەدەستهاتوەکانی  میدیای خەندان، کاتژمێر 4:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی بارزانکێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێ دو ئۆتۆمبێلیان کردوەتە ئامانج کە دەوترێت ئۆتۆمبێلی پەکەکە بوون.

لەو بۆردومانەدا، دوو هاوڵاتی کە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکان بوون، بوونەتە قوربانی و یەکێک لەو هاوڵاتییانە بەهۆی ئەوەی بەتەواوی سووتاوە، نەناسراوەتەوە

 لەو بۆردومانەدا، دو هاوڵاتی کە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکان بوون، بوونەتە قوربانی و یەکێک لەو هاوڵاتییانە بەهۆی ئەوەی بەتەواوی سوتاوە، نەناسراوەتەوە.

سەرچاوەیەکیش بە خەندانی راگەیاند، یەکێک لەو هاوڵاتیانەی لەو بۆردومانەدا کوژراوە، خەڵکی ناحیەی باتیفایە لە پارێزگای دهۆک.گوندی بارزانکێ سەر بە ناحیەی بامەڕنێیە لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە قەزای دهۆک.

سەرپەیڤ