سەرۆک وەزیرانی ھەرێم دڵخۆشە بە دانوستانەکانی نێوان بەغداو ھەولێر
ئهیلوول 18, 2020 22:19 Asia/Tehran
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ھیوای بە دانوستانەکانی نێوان بەغداو ھەولێرەو پێی دڵخۆشە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی هەینی، «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە چارەسەرکرانی کێشەکانی هەولێر و بەغدا گەشبین و دڵخۆشم.
«مەسرور بارزانی» لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: سەرباری ئەوەی کە ئاستەنگی زۆر دروست بووە، بەڵام شاندێکی بەهێزی دانوستانکارمان هەیە کە لەسەرجەم لایەنەکانی پێکهاتەی حکومەتی هەرێم پێکهاتووە و ئامانجێکی یەکگرتوی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەختی لەەوەش کردووەتەوە کە، ھیوای ئەوە دەکرێت کە لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بگەینە چارەسەری کۆتایی لەسەر کێشەکانی نێوانمان و لەم بوارەدا گەشبینم.