تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 17:03 Asia/Tehran
  • پارەی مووچە گەیشتە هەرێمی کوردستان

حکومەتی عێراق 320 ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەواڵی گەیشتنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی بۆ میدیای PUKmedia پشتڕاستکردەوەو وتی: ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2020 حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کردووە.

ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم لەکاتێکدایە کە بۆ دوو مانگ دەچێت حکومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی دابەشنەکردوەو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی ئەمساڵ چاوەڕێی گەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا بوو.

سەرپەیڤ