هاوژه‌نی دوو گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کورد له تاران
کانونی یه‌که‌م 06, 2016 11:11 Asia/Tehran
که‌یهان که‌لهوڕ و ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان دوو گه‌وره ژه‌نیاری کورد پێکه‌وه کۆنسێرتێکی بێ وێنه‌یان له هۆڵی وه‌حده‌تی تاران به‌ڕێوه‌برد.
شه‌وی ڕابردوو که‌یهان که‌لهوڕ ژه‌نیاری ناوازه‌ی ئامێری که‌مانچه له‌گه‌ڵ ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان، هونه‌رمه‌ندی کوردی تورکیا به سازی باغلاما پێکه‌وه هاوژه‌نیان کرد.
شیاوی ئاماژه‌یه که که‌یهان که‌لهور کوردی کرماشانه و ئارداڵ ئه‌رزه‌نجان کوردی ئه‌رزه‌رومی تورکیایه. ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده پیشتریش پێکه‌وه یه‌ک ئه‌لبۆمیان تۆمار کردووه و له تارانیش کۆنسێرتی دیکه‌یان بووه.