کانونی دوھەم 01, 2021 02:06 Asia/Tehran
  • پیرۆزکردنی ساڵی تازەی زایینی

ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ دەستپێکی ساڵی تازەی زایینییە

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزکردنی ساڵی تازەی زایینی لە ھەموو کریستیانەکانی جیھان و بە تایبەت فەلەکانی ئێران، ساڵێکی پڕ پیت، ھێمن و تژی لە ئاشتی و دادگەری بۆ تێکڕای جیھان بە ئاوات دەخوازێت.
 

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و کاربەڕدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرکردە، کاربەدەستان و گەلانی وڵاتانی فەلە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینیان لێ پیرۆز کردوون و خۆشحاڵی ، تەندروستی و ئاشتییان بۆ ھەمووان و بە تایبەت کریستیانەکان بە ئاوات خواستووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیی پەیامێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئومێدی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی عێراق دەخوازێت و حکومەتەکەی لەگەڵ گەل پێکەوە ئاستەنگییە گەورەکانیان تێپەڕاندوە و لەئێستادا کار بۆ گەشەپێدانی وڵات دەکەن.
 

«مستەفا کازمی»سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیی لەپەڕەی فەرمیی خۆی لەتویتەر پۆستێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردوەتەوە و  ئاماژەی بەوەکردوە کە، هەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدا بن و ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان.

سەرپەیڤ