ئادار 04, 2019 13:51 Asia/Tehran
  • هەنگاوی دووهەمی شۆرشی ئیسلامیی ئێران

شۆرشی بەشکۆی ئیسلامیی ئێران بەڕێبەرایەتیی ئیمام خۆمەینی (رە) مزگینی سەەرکەوتن بە سەر زۆڵم و ستەمی بە خەڵکانی جیهان دا. نووری هیوای خستە نێو دڵی چەوساوەکان و مۆستەزعەفانی جیهان و ئەوەی سەلماند کە بە یەکێتی،هاودڵی، ڕاوەستان لە سەر حەق و پشت بەستن بە خوداوەند دەتوانن بناغەی زۆڵم و ستەم تێکبڕووخێنن و بە سەرکەوتن بگەن.

"حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی"، لە سەروبەندی دەستیپێکرانی  دەیەی پێنجەمی شۆرشی ئیسلامی، بەیاننامەیەکی گرنگی بە سەردێڕی "هەنگاوی دووهەمی شۆرش" ڕوو لە گەنجەکانی ئێران دەرکردووە. لە ڕوانگەی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەییەوە، شۆرشی ئیسلامیی ئێران خاوەنی تایبەتمەندییەکی ھەڵکەوتەیەو هەر ئەم تایبەتمەندییەش بووەتە هۆی مانەوە و بەردەوام بوونی ئەم شۆرشە.

ئێران لە سەردەمی پاشایەتیی پالەوی و دەستەڵاتی موحەممەد ڕەزا شا، پێگەیەکی ئەمن بوو بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە دا. ملکەچ بوونی شا لە ھەمبەر ئەمریکا بەڕادەیەک بوو کە  کردبووی بە ئامێرێکی گوێ لەمست ، پیوەبەستراوو بێ ئیرادە . موحمەممەد ڕەزاپالەوی لەبەر ئەوەی کە بە پشتگریی ئەمریکا و بەریتانیا ببوو بە پاشا هەرئەم بابەتە کەسایەتییەکی دەمارگرژ و ئەمەگدار و سپاسبێژی لوتفی ئەمریکای لێ سازکردبوو.

 لە حالێکدا کە زۆربەی خەڵکی ئێران لە ڕووی ژیان و گوزەرانەوە لە ئاستێکی زۆر نزم دا بوون مۆستەشارانی ئەمریکی و دەیان هەزار شارومەندی دیکەی ئەو وڵاتە لە گرنگترین ناوەندەکانی سەربازی، ھەواڵگری، ئابووری و سیاسیی ئێران ئیش و کاری هەستیار و داهاتیی یەکجار زۆریان هەبوو. تەنانەت دەزگای هەواڵگریی  سەردەمی شا «ساواک» لە لایەن ئەمریکی و ئیسرائیلەییەکانەوە پێک  هاتبوو. ھەستی نیشتمان پەروەریی سیاسەتڤانانی ئێرانی لە ناو چوو بوو و لە بوارەگەلی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، تەنانەت لە بواری ئابووری و لە هەموو بابەت و مەسەلەکان دا ئەو فەرمانانەیان ڕادەپەڕاند کە ئەمریکییەکان داوایان لێدەکردن.

لە ڕوانگەی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەییەوە، سیستێم و نیزامی پاشایەتی لەو سەردەمە دا هیچ ڕێزێکی نەدەگرت لە دەنگ و خواستی خەڵک، لە بیرو بۆچوونەکانی ئایینی و کەلتوری خەڵک و هیچ پێوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ خەڵک دا نەبوو. دەستەڵات پێوەندییەکی دوژمنکارانە و میکانیزمێکی دەرەبەگایەتیی لەگەڵ خەڵکی خۆی دا دامەزراندبوو و بەم چەشنە بنەماڵەی پالەوی، پەنجا ساڵ لەم وڵاتە دا ژیان.

دوابەدوای سەرکەوتنی شۆرش ، ئەمریکییەکان  دەستیان دایە ڕاپەڕاندنی هەرچەشنە پیلانێک دژی شۆرش ھەتا بە خەیاڵ خۆیان دوای سەرنخوونکردنی شۆرش دیسان دەست وپێوەندەکانیان بهێننەوە مەیدانەوەو ھەمیسان ئێران ببێتەوە بە شوینی تەراتێنی و ڕمبازێنی خۆیان. سەرەتا دەستیان دایە دنە دانی هۆزە جۆر بەجۆرەکانی ئێران لەمەڕ جیایی خوازی  کاتێک لەم بوارەدا پیلانەکەیان سەری نەگرت بە تەیار کردنی سەددام بە هەر چەشنە چەکئامێرێکی نۆژەن و پێشکەوتە شەڕی داسەپاویان  دژی ئێرانی ئیسلامی وەڕێ خست.

 لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزدا سەرەڕای کەمبوونی مسۆگەرات و کەرەستە و تفاقی سەربازی ، ژمارەی یەکجار زۆری گەنجانی بەجەرگ و بوێرو شۆرشگێر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی خۆیان گەیاندە باشووری رۆژئاوای وڵات و بەو پەڕی دلێری و چاونەترسییەوە بەرەڤانییان لە خاکی خۆیان کرد. بستێک لە خاکی ئێران لە درێژەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز نەکەوتە دەست هێزەکانی بەعسی سەددام و  ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی شکستێکی سەرشۆرانەیان  تاقی کردەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بەیاننامەی هەنگاوی دووهەم دا لەبارەی پیلانەکانی مۆستەکبیران دوای سەرکەروتنی شۆرشی ئیسلامی فەرموویەتی: ئاسایی بوو کە ئالاهەڵگرانی سەرەڕۆیی و ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر سەرکەوتنی شۆرش کاردانەوەیان هەبێت  و کەچی ئەو کاردانەوەو پیلانگێرییانەیان شکست بێنێ.

"ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی" لە بەیاننامەی  وردبینانەی خۆیان دا جەختی کردووە: لە نێوان هەموو گەلانی چەوساوە، کەمتر نەتەوەیەک هەوڵ ئەدەن بۆ ڕابوون و لە نێوان ئەو گەلانەش وا ڕابوون و شۆرشیان بە خۆیانەوە بینیوە، کەمتر دیتراوە توانی بێتیان ئەرکی خۆیان بە ئاکام بگەیەنن و جگە لە گۆڕەانی حکوومەتەکان، توانی بێتیان ئارمانجەکانی شۆرشگێرانەی خۆیان بپارێزن.بەڵام شۆرشی  شکۆمەندی ئیسلامی کە گەورەترین و جەماوەری ترین شۆرشی سەردەمی نوێیە، تەنیا شۆرشێکە کە چلەمین ساڵی پڕ لە شانازیی خۆی بە بێ خەیانەت بە ئارمانجەکانی تێپەڕاندووە و سەرباری هەموو دەهۆ و پیلانێک ، مەزنایەتی و ڕسەنایەتیی دروشمەکانی خۆی پاراستووە و ئێستاش پێی ناوەتە دووهەمین قۆناخی خۆبووژاندنەوەو داڕشتنی بناغەگەلی ڕەسەن بۆ بنیاتنانەوەی ژیارو شارستانییەت.

 

سەرپەیڤ