-
ئێران بۆ شەڕێکی هەمەلایەنەو گشتداگر ئامادە بووە
تشرینی یهکهم 21, 2026 16:15بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ڕایگەیاند؛ ئێران بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە، هیبریدی و گشتداگر ئامادە بووە.
-
عێراقچی: ئەمریکا، ڕێگری سەرەکیی بەردەم پرۆسەی دیپلۆماسییە
تشرینی یهکهم 21, 2026 19:40وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکات بۆ دیپلۆماسی و بەرگریی لەهەمبەر هەرچەشنە دەسدرێژییەکی شیمانەیی ئامادەیەو ئەوە ئەمریکایە کە بە پێشێلکردنی بەڵێنەکان، ڕێگای دانوستانەکان دادەخا.
-
پزیشکیان: لەدووی شەڕەوە نین بەڵام لەهەمبەر زۆرداریی ئەمریکا، ڕادەوەستین
تشرینی یهکهم 21, 2026 19:00سەرۆک کۆمار بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێی وانەبوو ئێران بتوانێ لەهەمبەر زەخت و گوشارەکان ڕاوەستێ، وتی: ڕاوەستاین و هەروا ڕادەوەستین، ئێمە لەدووی شەڕەوە نین، بەڵام بەهیچ لەونێک ناچینەژێرباری زۆر و زۆرداریی.
-
سەردار شکارچی: ترەمپ و نەتانیاهو لە سەراوژێریی کەوتن دان
تشرینی یهکهم 21, 2026 18:17وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان لەپەیامێک ڕوو لە ترەمپ و نەتانیاهو، وتی: لەو زەلکاوەی مەرگدا کە تێیدا گرفتاربوون، ڕزگارتان نابێ.
-
دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار ئاوریان تێبەربوو و درۆنێکی دوژمنیش کەوتە خوارەوە
تشرینی یهکهم 20, 2026 17:20ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا باسی وەستێندرانی دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار و ئاورتێبەربوونیان و هەروەها شوێنپێهەڵگرتن و خستنەخوارەوەی پەنجا و چوارەمین درۆنی MQ-۹ ـی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای کرد.
-
بەقایی: هەوڵ بۆ پاراستنی خۆمان دەدەین لە هەر دوو ڕێگای دانوستان و بەرەڤانییەوە
تشرینی یهکهم 20, 2026 17:09وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ پەیامنێران لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بە سەرنجدان بە پابەند نەبوونی ئەمریکا ، سوور بوون لەسەر دانوستان بۆ چیە؟ وتی: ئێمە هیچ سوور نین لەسەر دانوستان و لە دووی پاراستنی خۆمانین لە هەردوو ڕێگای دانوستان و بەرەڤانییەوە.
-
عێراقچی: ناهێمن بوونی گەرووی هورمز، دەرەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە
تشرینی یهکهم 19, 2026 18:38وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ سێرگئی لاورۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەتاران، ناهێمنی لە گەرووی هورمزی گەڕاندەوە بۆ دەرەنجامی راستەوخۆی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران و پێی داگرت: ئەو دەسدرێژییە، بەشێوازی جۆراوجۆر هەروا بەردەوامە.
-
عێراقچی ڕوو لە نەتانیاهو: ئێمەش کاری تەواونەبوومان لەگەڵ تۆدا هەیە
تشرینی یهکهم 19, 2026 16:52وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی دژە ئێرانیی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، وێڕای هۆشدارییدان لەبارەی شوێنهاتەکانی هەرچەشنە کردەیەکی تازە، وتی: وریا بن، ئێرانیش کاری تەواو نەبووی لەگەڵتان هەیە.
-
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران: بۆ هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئامادەین
تشرینی یهکهم 18, 2026 19:00فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەسنیشانکرانی "مێهرداد ئەخلاقی" بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، جەختی کرد: سپا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکان و هاوکاریی ستراتژیک لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەئامانجی بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە هیبریدی و چەند ڕەهەندییەکانی دوژمن ئامادەیی تەواوی هەیە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ بەرەڤانیی لە ئێران، پێشوازیی لە دیپلۆماسیی مەزنانەو شکۆمەندانەش دەکەین
تشرینی یهکهم 18, 2026 17:45وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەهەموو کات زیاتر ئامادەیی بەرگرییکردن لەخۆمانمان هەیە، لەهەمان کاتدا ئامادەین بۆ پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی بە مەرجێک شەرافەتمەندانەو شکۆدار بێت و مافەکانی گەلی ئێرانیش مسۆگەر بکات. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ شەڕخوازیی و سەرکێشیی تازە، پلانێکی وێرانکەرتر لە شەڕەکانی ١٢و ٤٠ رۆژەیان ئامادە کردووە.