تورکیا
-
روانگەی سوری: تورکیا 400 چەکداری گروپە تیرۆرستییەکانی بۆ راھێنان رەوانەی قەتەر کردوە
ئاب 16, 2020 05:00روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسوریا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا 400 چەکداری گروپە توندڕەوەکانی رەوانەی قەتەر کردوە بۆ راهێنان.
-
ئەردۆغان: لە دەریای ناوەڕاست ناکشێینەوە و چالاکیمان لە دەریاکە مافی ڕەوای خۆمانە
ئاب 15, 2020 23:16سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب، ڕایگەیاند لە قەیرانی دەریای ناوەڕاست پاشەکشە ناکەن و پارێزگاری لە مافی خۆیان دەکەن، "ئەوانەی لە سەدەی ڕابردوودا نەیانهێشت بگەین بە سەرچاوەکانی وزە، ئێستا سەرکەوتوو نابن".
-
بەرپرسێکی کوردی تورکیا بە بڕیاری دادگەی ئەم وڵاتە زیندانی دەکرێت
ئاب 14, 2020 16:46هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى «یەنیشەهیر»ی ئامەد، بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا قۆڵبەست و زیندانی کرا.
-
وەڵامی تورکیا بۆ عێراق: ھەرچییەک دەبێت با ببێت
ئاب 13, 2020 14:39لە بەرامبەر ھەوڵی دیپلۆماسیانەی عێراق بۆ پێشگرتن بە ھێرشەکانی تورکیا، دەوڵەتی ئانکارا لە سەر ھەڕەشەکانی بەردەوامەو ڕایگەیاندووە ئەگەر بە ئامانجەکانی لە عێراق دا نەگات لە سەر ھەنگاوەکانی بەردەوام دەبێت و ھەرچییەک دەبێت با ببێت.
-
کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی ئەرمەنستان
ئاب 12, 2020 20:26وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە وتەکانی کاربەدەستانی ئەررمەنستان لە سەدەمین ساڵگەڕی واژۆکرانی پەیمانی «سیڤەر» کە بە گوێرەیەوە ئەمپراتۆریەتی عوسمانی بە سەر چەند وڵات دا دابەشکرا، کاردانەوەی پیشان دا.
-
سەردانەکەى وەزیرى بەرەڤانیی تورکیا بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە
ئاب 12, 2020 07:26سەردانەکەى «خلوسی ئاکار» وەزیرى بەرەڤانیی تورکیا بۆ عێراق کە بڕیار بوو بەم زووانە ئەنجام بگرێت لە بەر توڕە بوونی بەغدا لە ھێزشەکانی تورکیا ھەڵوەشایەوەو ئەمەش بوو بە یەکەم نیشانەی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو عێراق.
-
ڕەخنەی ئەردوغان لە ڕێککەوتنی دەریایی میسرو یونان
ئاب 11, 2020 13:17سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو ڕێککەوتنەی کە میسرو یونان بۆ دیاری کردنی سنووری دەریایی لە مەدیترانەدا واژۆیان کردووە، بنەمای مافەوانیی نییە
-
تورکیا: دوو هەفتەی دیکەی پرۆسەی گەڕان بەدوای وزە لە دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکەین
ئاب 10, 2020 23:03هێزی دەریایی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، ڕایگەیاند لە دوو هەفتەی ئاییندەدا کەشتییەکانیان ڕووپێویی گەڕان بەدوای نەوت لە ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپیی ناوەڕاست ئەنجامدەدات.
-
سووتانی 10 هەزار دۆنم ڕەز و باخ لە ئامێدی بە هۆی بوردومانی تورکیا
ئاب 10, 2020 10:58لە ئامێدی بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە 10 هەزار دۆنم رەز و باخ سووتاون و 500 ملیۆن دینار زیان بە جووتیاران گەیشتووە.
-
دەمیرتاش: بەڵگەی تاوانەکانی ئەردوغان ئاشکرا دەکەم
ئاب 10, 2020 00:03سەلاحەددین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاندووە: بەڵگەی تاوانەکانی ئەردوغانم لەلایەو ئاشکرا دەکەم.