ئاب 14, 2020 16:46 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی کوردی تورکیا بە بڕیاری دادگەی ئەم وڵاتە زیندانی دەکرێت

هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى «یەنیشەهیر»ی ئامەد، بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا قۆڵبەست و زیندانی کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی «فورات نیوز»‌، بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا  ئیبراهیم چیچەک،هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى «یەنیشەهیر»ی ئامەد،قۆبەست و ڕەوانەی زیندان کرا.

ئیبراهیم چیچەک لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ساڵی رابردوو وەک هاوسەرۆکی شارەوانیی «یەنیشەهیر»ی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام  بەهۆی ئەوەی کە بەشداریی لە چەند خۆپیشاندانێکدا کرد بوو ، بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونی پێنەدرا.

چیچەک دوای ئەوەى پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانییەکەى لێ سەندرایەوە، لە ئێستاش دا لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراوەو دەستگیرکردنەکەشی بە پاساوی ئەوەبووە کە ساڵی٢٠١٥ بەشداری رێپێوانی سەندیکای زەحمەتکێشانی زانستی و پەروەردەی (ئەیتم - سەن)ی کردووە، کە بۆخۆی ئەندامی سەندیکاکە بووە.

سەرپەیڤ