بەوتەی فەرمانداری"ویاچسلاوگلادکۆف" بۆردومانکرانی بلگورودو دەوروبەری لانیکەم ٥ کوژراوو ٤٦ برینداری لێکەوتۆتەوە.
حەوت کۆمپانیای گەورەی چەکسازی ئوروپایی و چەند کۆمپانیای چەکسازی ئەمریکی لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراینیا و پەلاماردانی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە قازانجێکی زۆریان وەدەست هێناوە.
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وریایی دا بەرامبەر بە بوونی زۆرتر لە دوو هەزار منداڵی وەیلان و پەرتەوازە لەسەر شەقامەکانی فەرآنساو وریاییشی دا بەرامبەر بە لێکەوتەی کارەساتباری ئەو بارودۆخە.
بەپێی دوایین ڕاپرسیەکانی هەواڵدەری ڕۆیتێرز و بنیاتی ڕاپرسی ئیپسووس کاملا هەریسی بەربژێری دیموکڕاتەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بە ڕادەی سەدی چوار پێش خەنیمەکەی واتە دۆناڵد ترامپی بەربژێری کۆماریخوازەکان کەوتۆتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئەمریکا چراسەوزی نیشان داوە بە ئۆکراینیا بۆ کەڵکوەرگرتنی لە چەکی ڕۆژئاوایی لە قولایی خاکی وڵاتەکەی دا.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی میشیگان و کورنلی ئەمریکا بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ درێژەی شەڕەکەی غەزە بەڕێوە چوو.
ئەنجوومەنی منداڵانی ئینگلیزی ڕایگەیاند کە ڕێژەی شادومانی مێرمنداڵانی ١٥ ساڵ تەمەنی ئەو وڵاتە لەبەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە ئوروپا لەسەرجەم وڵاتانی ئەو کیشوەرە کەمترە.
سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئه نجومه نی ناتو لەگەڵ ئۆکڕاینیا ڕایگەیاند کە دیسانەوە پێداگری دەکەم کە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا پەرە پێ دەدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەنووکە لە دۆخێکی ترسناک دایە پێداگریشی کرد کە ئەو دۆخە ئاکامی هەوڵی ئەمریکایە بۆ پاراستنی ڕۆڵ و کاریگەری خۆی لە ناوچەیه.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێرشی ئوکراین لە میحوەری کورسکی بەرپەرچ داوەتەوە.