-
ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو یاریدەرەکەی جێگای گرتەوە
تشرینی یهکهم 19, 2021 10:42کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: «زەڵمای خەلیل زاد» ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو «تۆماس وێست»ی یاریدەری وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا.
-
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ
تشرینی یهکهم 17, 2021 17:23سەرلەشەکەری پاسدار محەمەد باقریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتە مسکۆ.
-
ژماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە 744 ھەزار کەس لایدا
تشرینی یهکهم 17, 2021 06:33ماڵپەڕی وۆڕڵد مێتێرز ، باسی بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات بۆ زیاتر لە 744 ھەزار کەس .
-
رێکخراوی نەتەوەکان پەلامارە خۆکوژیەکەی سەر مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستانی شەرمەزار کرد
تشرینی یهکهم 16, 2021 05:05وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند پەلاماری خۆکوژیی بۆسەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندەھاری ئەفغانستان تاوانکاریە و رێکخراوی نەتەوەکان شەرمەزاری دەکات .
-
دەیان شەھیدو بریندار لە ئەنجامی تەقینەوەکانی قەندەھار
تشرینی یهکهم 15, 2021 10:38تەقینەوەی ئەمڕۆی مزگەوتی شێعەکان لە پارێزگای قەندەھاری ئەفغانستان ھەتا ئێستا ١٦ شەھیدو ٣٢ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
-
پوتین: ئەمریکا دۆلار وهک کهرهستهیهک بۆ سزادانی وڵاتان بهکار دههێنێت
تشرینی یهکهم 14, 2021 11:15«ڤلادیمێر پوتین»سهرۆک کۆماری ڕووسیا لە ھەڵوێست دەربڕینێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا دۆلار وهک کهرهستهیهک بۆ سزادانی وڵاتان بهکار دههێنێت، ھەر بۆیە ئێمەش کار لهسهر لاوازکردنی دۆلاری ئهمریکی دهکهین.
-
سێ وڵاتەکەی ئەورووپا: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» بۆ ئێران سەردانێکی زۆر ھەستیارە
تشرینی یهکهم 14, 2021 10:14دیپلۆماتەکانی سێ وڵاتی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند: سەردانەکەی «ئینریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە جەنگەی ھەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دانوستانەکانی پەیوەست بە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەگەڵ ھێزە جیھانیەکان ئەنجام دەگرێ و ناکرێ وەک سەردانێکی ئاسایی سەیری بکرێت.
-
دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە بیلگراد بە ئامادەد بوونی شاندی ئێران
تشرینی یهکهم 11, 2021 11:23کۆبوونەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان بە میوانداریی سیربیستان ھاوکات لەگەڵ شەستەمین ساڵگەڕی دامەزرانی پێکھاتە نێونەتەوەییە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی ئەندام و چاودێری بزوتنەوەکە لەوانە یاریدەری دیپلۆماسیی ئابووریی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە بلگیراد دەستی پێ کرا.
-
خوێن بەخشینی لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە بریندارانی تەقینەوەکەی «قەندوز»
تشرینی یهکهم 09, 2021 10:30کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی سوننەی ئەفغانستان بە سەردانی ناوەندەکانی دەرمان و چارەسەری ، خوێنیان بە بریندارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی «قەندوز» بەخشی.
-
باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەفغانستانی ئیدانە کرد
تشرینی یهکهم 09, 2021 09:20باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی شێعەکانی لە «قەندوز»ی ئەفغانستان ئیدانە کردو لەگەڵ بنەماڵەو کەس و کاری قوربانییەکاندا ھاودەردیی دەریڕی.