-
کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
نیسان 12, 2020 00:03سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، کورد و لایەنەکانی دیکەی عیراق پشتگیری لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکەن.
-
وهزارهتی تهندروستی هەرێم: پێنج تووشبووی دیکهی کۆرۆنا دهستنیشان کران
نیسان 12, 2020 04:05وهزارهتی تهندروستی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئێراق رایگهیاند پێنج تووشبووی دیکهی کۆرۆنا له پارێزگاکانی سلێمانی و ههولێر دهستنیشان کران.
-
کارڤەدانی نوێنەری هەدەپە بە دۆزی کەمپی مەخمور: داوا لە ڕێبەرانی کوردستانی ئێراق دەکەین هەرچی خێراتر کۆتایی بەگەمارۆی مەخمور بێنن
نیسان 11, 2020 12:19"تەییب تەمەل" نوێنەری شاری وان لە پەرلەمانی تورکیاو سەر بە پارتی دێموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە درێژەی گەمارۆ و ئابلۆقەی کەمپی مەخمور لەلایەن هێزەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ڕایگەیاند: داوا لە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت کەسایەتی مەسعود بارزانی دەکەین هەرچی خێراتر گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور هەڵبگرن.
-
تەندروستیی هەولێر: چاکبووەکانی کۆرۆنا گەیشتە 40 کەس
نیسان 11, 2020 03:20بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، 11 توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و تائێستاش کۆی چاکبووەکان گەیشتە 40 کەس.
-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى: کورد خۆی وەزیرەکانی دیاری دەکات نەوەک کازمی
نیسان 11, 2020 02:50پەڕلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کە وەزیرەکانی کورد لەناو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لەلایەن پارتە کوردییەکانەوە دیاری دەکرێن نەوەک لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.
-
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆی تاوەکو 16ی نیسان درێژکردەوە
نیسان 10, 2020 12:59وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 16ی نیسان درێژکراوەتەوە.
-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند
نیسان 10, 2020 02:49وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نۆ کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
-
تۆمارکرانی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر
نیسان 09, 2020 11:09وەزارەتى تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند.
-
یەکێتی پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مستەفا کازمییەوە دەکات
نیسان 09, 2020 03:25یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەربژێرکردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.
-
رێواز فایەق: داعش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر هەرێمی کوردستان
نیسان 08, 2020 11:39شەوی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەو هێرشە ناو بەناوانە دەریدەخەن کە داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر هەرێمی کوردستان.