-
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوای کەمپەینی جیهانی دەکات لە دژی هێرشی ترکیا بۆسەر سوریا
تشرینی یهکهم 21, 2019 00:25لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی شاندی پەرلەمانی ئوروپا خوازیاری کەمپەینی جیهانی بوو لە دژی هێرش و دەسدرێژیی ترکیا بۆسەر سوریا .
-
ژمارەی ئاوارەکانی کوردی سووریا لە هەرێمی کوردستان گەییشتە 3000 کەس
تشرینی یهکهم 20, 2019 05:38بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ڕاگەییشتن بە قەیران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئاوارە کوردانەی سووریا کە لە هەرێم نیشتەجێ کراون، گەییشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.
-
داواکاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سویدو ئەوروپا سەبارەت بە تورکیا
تشرینی یهکهم 19, 2019 13:02شاندێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ "ئەڤین ئینجیر"ی ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاو "کادر کەسیرگە" ئەندامی پەرلەمانی سوید لەسەر فراکسیۆنی سۆسیال دیموکراتەکان کۆبوونەوەو داوای پاڵپشتیان لێ کردن بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا .
-
رێککەوتنی پارتی لە گەڵ بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانی لە کەرکووک
تشرینی یهکهم 19, 2019 07:36بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کودستانی عێراق ئاشکرایکرد کە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و یەکەم هەنگاویش وەرگرتنەوەی بارەگاکانیانە لەو شارە.
-
پێداگریی لەسەر بەرگرتن لە گۆڕانی دیموگرافیای باکوری سووریا لە چاوپێکەوتنی نێوان لۆدریان و مەسعود بارزانی
تشرینی یهکهم 18, 2019 13:21لەمیانەی چاوپێکەوتنی نێوان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە و ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، جەخت کرا لەسەر پاراستنی مافی کوردەکانی سووریاو بەر گرتن لە گۆڕانی دیموگرافیای نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە.
-
ژان لودریان: بارودۆخەکە لەرووی ئەمنییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق لەبار نیە
تشرینی یهکهم 18, 2019 04:07وەزیری درەوەوەی فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە و هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان (500) ملیار دینارى بۆ ئاوەدانکردنەوە راگەیاند
تشرینی یهکهم 17, 2019 14:42حکومەتى هەرێمى کوردستانی ئێراق (500) ملیار دیناری تەرخان دا بە بەڕێوەبردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەرێمە .
-
پۆلیسى سلێمانى: هۆی مردنی پێشکەشکارەکەی ئێن ئاڕتی خۆکوژی بووە
تشرینی یهکهم 17, 2019 11:56پۆلیسى سلێمانى ڕوونکردنهوهیەکى لهسهر کوژرانى ئامانج بابانى پێشکهشکاری ئێن ئاڕتی و هاوسهر و منداڵهکهى بڵاو کردهوه و ڕایگهیاند که بهپێی لێکۆڵینهوهی هێزهکانی پۆلیس ڕووداوهکه خۆکوژی بووه.
-
گەییشتنی ٩٣٠ ئاوارەی کوردی سووریا بە ھەرێمی کوردستان
تشرینی یهکهم 16, 2019 13:58بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ٩٣٠ کەس لە ئاوارەکانی کوردستانی سووریا گەییشتوونەتە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان.
-
پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
تشرینی یهکهم 16, 2019 12:59سوپای تورکیا هاوکات لەگەل پەلاماری سەربازی لەدژی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ، گوندەکانی سنووری هەرێمی کوردستانیشی داوەتە بەر پەلامار.