-
150 چه‌کداری داعش خۆیان راده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم کردووه
حوزه‌یران 30, 2018 04:42150 چه‌کداری داعش خۆیان راده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم کردووه و حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه کردبوو، که سه‌رجه‌میان 500 که‌س بوون.
-
گەشتی هونەرمەندانی ئێرانی لە کوردستانی عێراق
حوزه‌یران 30, 2018 03:45هونەرمەندانی ئێرانی کە بۆ ناساندنی کولتور و هونەری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کرد، لە "هۆڵی میدیا"ی هەولێر، بەرنامەی هونەریان بەڕێوەبرد.
-
یه‌کگرتوو بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستانی کرد
حوزه‌یران 26, 2018 11:46ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و پڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆ خرابوونه به‌رنامه‌ی کاره‌وه کێشه‌ی خه‌ڵک نه‌بوون و پڕۆژه یاسای چاکسازی له به‌رنامه‌ی کاردا نه‌بوو، بایکۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد.
-
تەقینەوەیەک لە کەرکووکی ئێراق
حوزه‌یران 26, 2018 08:58پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندێک لە کەرکووک سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
-
٣١٠٠ ئافره‌تی ئێزدی هێشتا هەر له ده‌ستی داعشدان
حوزه‌یران 26, 2018 07:55هەرچەندە بە پێ دوایین ئامار تا ئێستا ٣٣٠٠ ئێزدیی لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش رزگارکراون، بەڵام هێشتایش هەر٣١٠٠ کەس ماون کە تا ئێستا چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە .
-
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەردوغان و پارتەکەیەوە
حوزه‌یران 25, 2018 12:57نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرکەوتنی ئەردوغان و پارتەکەی لە مەولوود چاوش ئوغلو پیرۆز دەکات .
-
بزووتنەوە و یەکگرتوو هاوپەیمانیی " بەرەو ئیسلاح " یان پێکهێنا
حوزه‌یران 25, 2018 10:02یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان لەکۆبونەوەیەکی هاوبەشدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەلیستێکی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیسلاح) بەشداری دەکەن.
-
یەکگرتوو و بزووتنەوە هاوپەیمانیی دەکەن
حوزه‌یران 25, 2018 04:51یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەک بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
-
ڕێپێوانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان ودامەزرانی سپەری مرۆڤی لەدژی تورکیا
حوزه‌یران 23, 2018 12:42سەدان شارومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوڕێ لەگەڵ دانیشتوانی ناوچە ئاوەدانەکانی چیای قەندیل، لەدژی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەناوخاکی هەرێم دەستیان دایە ڕێپێوانی ناڕزایانە.
-
پێشوازی حیزب وپارتە ناڕازیەکانی هەرێمی کوردستان لە دەنگی دادگەی فیدراڵی عێراق لە مەڕ هەڵبژاردنەکان
حوزه‌یران 23, 2018 12:09شەش حیزبی ناڕزای بە ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە دەنگی دادگەی فیدراڵی عێراق لەمەڕ پشت ڕاست کردنەوەی ژماردنەوەی دەستی دەنگی هەڵبژاردنەکان ، پیداگریان کرد کە لەسەر ڕەوتی ژماردنەوەی دەنگەکان پیداچوونەوە دەکەن.