-
ئەمریکا بەردەوامە لە جێگۆڕکێ پێ کردنی تیرۆریستانی داعش
ئادار 31, 2021 10:12هێزەکانی ئەمریکی ٤٠ تیرۆریستی داعشیان لە کامپی «هۆل»ەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەکە.
-
جەختی «بەشار ئەسەد» لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی سووریا
ئادار 31, 2021 13:26سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی لیرەی سووریا کە لە دەرەوە جڵەوکێش دەکرێت و داوای سزادرانی ئەو کەسانەشی کرد کە لە سای داڕمانی دراڤی نێوخۆیی قازانجی زۆر دەکەن.
-
ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا
ئادار 30, 2021 16:37لە تازەترین ئۆپراسیۆنی لەشکریانی تورکیا دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» لە باکووری سووریا، دوو ئەندامی ئەم لایەنە کوژڕان.
-
چاک بوونەوەو ڕزگار بوونی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»و ھاوسەرەکەی لە کۆرۆنا
ئادار 30, 2021 10:16نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا باسی چاک بوونەوەی یەکجاریی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمارو ھاوسەرەکەی کرد دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
-
دیمەشق خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تورکیاو ئەمریکا بوو لە خاکی سووریا
ئادار 29, 2021 22:35« بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دانیشتنێکی ئۆنلاینی ئەنجومەنی ئاسایشت ، داوای لە تورکیاو ئەمریکا کرد کە خاکی سووریا چۆڵ زکەن.
-
تەخت ڕەوانچی: بایکۆت قەیرانی سووریا درێژتر دەکات
ئادار 29, 2021 20:58نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنە بە سەر سووریادا ھەنگاوێکی زیانبارە و بەس قەیرانی ئەم وڵاتە و برک و ژانی خەڵکەکەی بە تایبەت لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنا قوڵتر دەکات.
-
تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ روویدا و چەند کەس بریندار بوون
ئادار 29, 2021 16:32ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەک لەسەرێکانێ روویداو بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
-
ھەڵمەتی ھێزەکانی ھەسەدە لە کەمپی ھۆڵی رۆژھەڵاتی سوریا
ئادار 29, 2021 05:10ژمارێک لە ھێزەکانی ھەسەدە ھەڵیانکوتایەسەر کەمپی ھۆڵ لە رۆژھەڵاتی سوریا و سەرکردەیەک و چەند چەکدارێکی داعشیان دەسگیر کرد .
-
تۆپبارانی چەند گوندێکی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە
ئادار 28, 2021 01:25یەکینەی تۆپخانەی تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو وڵاتە چەند گوندێکی ناوچەی تەلتەمەر لە حەسەکەیان تۆپباران کرد .
-
ھەڵوێستی مەزڵوم عەبدی لەسەر سزای چیچەک کۆبانێ
ئادار 28, 2021 01:11فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەوەی تورکیا دژی چیچەک کردوویەتی دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.