کانونی یه‌که‌م 20, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • سوودەکانی تووی وشک

تووى وشک، یەکێکە لە میوە وشککراوەکانە کە سودێکى زۆرى هەیە و دەکرێت جێگرەوەى زۆر شتى تر بێت لەوانە دەکرێت لە جێگەى شەکر بەکار بهێنرێت بۆ چایى خواردنەوە.

 

 لێرەدا (21) سوودى گرنگى توو دەخەینەڕو.

1- بۆ چاره‌سه‌رى که‌م خوێنى ده‌کات، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن.

2- پله‌ى گه‌رمى له‌ش داده‌به‌زێنێت.

3-هه‌وکردنى پووک ناهێڵێت.

4- کردارى هه‌رس ئاسان ده‌کات و ڕیخۆڵه‌ پاک ده‌کاته‌وه‌.

5- تواناو ئاره‌زووى سێکسى له‌پیاواندا زیاد ده‌کات.

6- ئاستى شه‌کره‌ لە خوێن داده‌به‌زێنێت.

7- له‌ش له‌ڕێگه‌ى جگه‌ره‌وه‌ پاک ده‌کاته‌وه‌ .

8- تینوێتى که‌م ده‌کاته‌وه‌.

9- چاره‌سه‌رى کۆکە ده‌کات.

10- ده‌روون ئارام ده‌کاته‌وه‌.

11- رێگرى ده‌کات له‌ ترشاندنى گه‌ده‌.

12- پێست له‌ زیبکه‌و چرچ بوون ده‌پارێزێت.

13- کالیسیۆمى زۆر تێدایە، ددان له‌ کلۆر بوون ده‌پارێزێت .

14- کێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت، چونکه‌ چه‌وورى ده‌توێنێته‌وه‌ .

15- ئاستى کۆلیسترۆڵ رێک دەخات.

16- بۆ خانمانى دووگیان زۆرگرنگه‌، چونکه‌ په‌ستانى خوێندا ڕێک دەخات.

17- یارمه‌تیت ده‌دات له‌ناو بردنى به‌ردى گورچیله‌.

18- چاره‌سه‌رى هه‌وکردنى بۆرى میز ده‌کات.

19- دۆشاوی توی وشک باشترین چارەسەرە بۆ(کیسی سەر ڕەحمی ئافرەت)

20- دروستکردنی شەربەتەکەی وخواردنەوەی بەسکی ناشتا چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەی (کۆڵۆن)و ڕیخۆڵەکان .

21- بۆ توشبووانی نەخۆشی (شەکرە)ئەتوانن لەبری شەکر توی وشک بەکاربهێنن هیچ زیانێکی نیە.