لە ئانکارا گەنجێکی کوردیان لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کوشت
حوزهیران 01, 2020 11:41 Asia/Tehran
باریش چاکان کوڕە گەنجی کوردی تەمەن بیست ساڵان شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئالسانجاک ، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئەتی مەسکوت ی پارێزگەی ئانکارا ، لەبەر گوێڕاگرتن بۆ گۆرانیی کوردیی کەوتە بەر شاڵاوی کەسانی نەناسراو و بە چەقۆ لە دڵی درا و کوژرا .
کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا نووسی ، بەپێی زانیاریە وەدەستهاتووەکان لە بنەماڵەی چاکان ، ئەو شەوی رابردوو بۆ دانیشتن لە پارک لە گەڵ هاوڕێکانی لە ماڵ دەرکەوتووە . کاتژمێر دە و نیوی شەو کاتێ کە لە پارک گۆێیان بۆ گۆرانیەکی کوردیی شلکردووە لە گەڵ تاقمێکێ سێ کەسی لێیان بووە بە شەڕ . ئەوانیش بە چەقۆ پەلاماری چاکانیان داوە و دەستبەجێ کوشتوویانە .
دەگووترێ هەر سێ تاوانبارەکەی کوشتنی چاکان لە لایەن پۆلیسەوە گیراون .