کانونی دوھەم 20, 2021 22:35 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە و لقی لاوانی

وەزارەنی نێوخۆی تورکیا لە ئاگاداری نامەیەک دا باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی ئەم وڵاتەی کرد دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و لقی لاوانی ئەم پارتە «کە سە کە».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چژوارشەممەی تی ئاڕ تی، ئەم ئۆپراسیۆنە ناسراو بە «ئێرێن _٢ لیجە» بە بەشداریی ٢٠٢٤ کەس لە سەربازانی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستی پێ کراوە.

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنی سەربازیی «ئێرێن _٢ لیجە» بە مەبەستی خاشەبڕ کردنی «پەکەکە» و«کە سە کە»و تەفروتونا کردنی چەکدارانی ئەم گروپە لە چیاکانی پارێزگای ئاگری دەستی پێ کراوەو ھەرواش بەردەوام دەبێت.

لەم ئاراستەیەدا ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی ١١٦ گروپی ئەنجام دەری ئۆپراسیۆن داگری پاسەوان و پۆلیس و دەستە تایبەتییەکانی ژەندەرمریی تورکیا دەستی پێ کراوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان نزیکەی چوار دەیەیە کە بە شێوەی چەکدارانە دژی دەوڵەتی ناوەندیی ئانکارا بەشەڕ دێت. پەکەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەک تاقمێکی تیرۆریستی چاوی لێ دەکرێت.

سەرپەیڤ