تشرینی دووه‌م 07, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیا :هەنگاوی پێویست بۆ پشتگری کردن لە ئابووریی ئێران هەڵدەگیردرێت

هایکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی تاران، باسی تەگبیری پێویستی کرد بۆ پشتگری کردن لە ئابووریی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هایکۆماس لە پرێس کۆنفرانسێکدا بایۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە هەنگاوێکی نادروست لێکدایەوەو وتی: خەریکی لێکدانەوەی ئامێرو میکانیزمگەلێکی تازەین لە یەکێتیی ئەورووپادا، لەوانە میکانیزمی دراڤیی تایبەت ( ئێس-پی- ڤی) بۆ دڵنیا بوون لە پاڕێزرانی بازرگانی لەگەڵ ئێران دا.

ماس لە سەر پێویستیی پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام پێی داگرت و ڕاشکاوانە وتی: تەگبیری پێویست بۆ یارمەتی دانی ئابووریی ئێران خەریکە ئەنجام دەگرێت.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دوو شەممە ناوی  ٧٠٠ کەس و کۆمپانیاو بانک و فڕۆکەو پاپۆڕی ئێرانیی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

سەرپەیڤ