حوزه‌یران 05, 2020 03:38 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە «داڕشتی ڕەگەز پەرستانە» لە ئەمریکادا

«میشێل باچلە» کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە «داڕشتی ڕەگەز پەرستانە»ی ئەمریکا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «باچلە» وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی توندوتیژی فەرمانبەرانی پۆلیسی ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزامەندان و پەیامنێران لە میانەی گردبوونەوەکانی ڕۆژانی ئەم دواییە لە ئەمریکادا، داوای لە سەرکردەکانی ئەم وڵاتە کرد کە گوێ لە بانگەوازی خەڵک بۆ کۆتایی ھێنان بە لە «داڕشتی ڕەگەز پەرستانە» لە ئەمریکادا بگرن.

کردەوەی ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردووی  ئەفسەرێکی سپی پێستی پۆلیسی ئەمریکا لەمەڕ کوشتنی دڕندانەی «جۆرج فلۆید»ی شارومەندی ڕەش پێستی ئەمریکی لەشاری «مینیاپۆلیس» لەئیالەتی «مینەسوتا»، ناڕەزامەندیی بەربڵاوی دژی ڕەگەزپەرستیی لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو لانیکەم ١٣ کەس لە ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی دژی ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکادا کوژراون و زیاتر لە ٩ ھەزارو ٣٠٠ کەسیش قۆڵبەست کراون.

بڵێسەسەندنی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە کوژرانی فلۆید بووەتە ھۆی ڕاگەیەندرانی باری نائاسایی و قەدەغەی ھاتوچۆ لە چەندین شاری ئەمریکادا.